سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە داواکاری گشتی هۆڵەندا کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە داواکاری گشتی هۆڵەندا کرد

پێنجشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سایمۆن مینکس، داواکاری گشتی ھۆڵەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سایمۆن مینکسی کرد کە بۆ چەندین ساڵ کاری لەسەر دۆسیەکانی جێنۆساید و تیرۆر کردووە، لەوانە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق و تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر ئێزیدییەکان.

سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا کار و ھەوڵەکانی لەپێناو بەدیھێنانی دادپەروەری بۆ قوربانییانی ئەو تاوانانە بەرز نرخاند.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە مێژووی تاوانەکانی جێنۆساید لە کوردستان و عێراق و پێویستی بەسزاگەیاندنی تاوانباران و ھێنانەکایەی دادپەروەری کرا


ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە