سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد

پەیامی کورد   ...    سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کۆبوونەوە، ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی ھەوڵ و گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم ئاڵوگۆڕ کرد.

سێشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا، ھاوکات ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی ھەوڵ و گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە پێکھێنانی حکوومەتێکی بەھێز و یەکگرتوو لە زووترین کاتدا کردەوە.


ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە