سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق کرد

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2022، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی کارنامەی وەزاری حکوومەتی نوێی فیدراڵ کرا. جەختیش لەوە کرایەوە کە شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانووستان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق کرا.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە