سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەولەتی لە تاوانەکانی داعش (یوونیتاد) دەکات

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەولەتی لە تاوانەکانی داعش (یوونیتاد) دەکات

دووشەممە 3/18 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیان ریتچەر، ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یوونیتاد UNITAD) کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی تیمی یوونیتاد ، سوپاس و پێزانینی خۆی و تیمەکەی بۆ هەماهەنگی و هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی یونیتاد دەربڕی لە سەرخستنی کارەکانی تیمەکە لەبواری کۆکردنەوە و ئەرشیڤ کردن و بەدیجیتەڵکردنی بەڵگەکانی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش و کارکردن بۆ دادگاییکردنیان لەسەر تاوانەکانیان.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرینگی پاراستنی مافی قوربانییانی دەستی تیرۆریستانی دەستی داعش و قەرەبووکردنەوەیان و بەردەوامبوونی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێویستە تاوانبارانی داعش، لەسەر تاوانەکانیان کە تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ و تاوانی دژە مرۆڤایەتین دادگایی بکرێن و بۆ ئەم مەبەستەش ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە هاریکاری و هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.


ئەم بابەتە 10861 جار خوێندراوەتەوە