سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی کرد

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی جائیکای ژاپۆنی کرد

 سێشه‌ممه‌ 13ی دیسێمبەر، مەسروور بارزانی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتی ژاپۆنی ( جائیکا)ی بە سەرۆکایەتی ئاندۆ ناوۆکی جێگری سەرۆکی ئاژانسەکە کرد.

شاندی جایکا کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئاژانسەکەیان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژە لە بوارەکانی کارەبا و ئاو و ئاوەڕوو و کشتوکاڵ و هەموارکردنی ماستەرپلانی هەولێر ئەنجام دەدەن.
شاندەکە ئامادەیی کۆمپانیاکانی ژاپۆنیان بۆ وەبەرهێنان کردن لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی حکوومەتی ژاپۆن و ئاژانسی جائیکای کرد کە لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان بە شێوەیەکی باش و پیشەیی یانە، هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێم.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە