سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی 2ی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کەسایەتی ئایینی ناسراوی کوردستان شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرینگی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان و پاراستنی بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە میانەڕەوی و لێبوردەیی و ئاشتەوایی کرا.
ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە