سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە عەدنان ئەلزورفی کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە عەدنان ئەلزورفی کرد

دووشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی (الوفاء)ی عێراقی، پەرلەمانتار عەدنان ئەلزورفی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا کە بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ دا بەڕێوە بچێت.


ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە