سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە عێراق کرد

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە عێراق کرد

 چوارشەممە 8/16 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جان کریستۆف هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و دۆخی گشتی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لە سەر بنەمای ڕێککەوتنەکان و دەستوور کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گرینگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو و بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پێویستی کۆتاییهێنان بە شاڵاوی گۆڕینی دیمۆگرافی لەو ناوچانە کرا .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە