سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد

پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد

چوارشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژان نۆئێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی ھەولێر دەربڕی و ئاماژەی بە دۆستایەتی بەھێزی نێوان ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرد و گوتی ھەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرینگی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پیزانینی ھەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی بەردەوامی حکوومەت و گەلی فەڕەنسا دووپات کردەوە و جەختی لە گرینگی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم لە کاتێکی نزیکدا.

پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و گرینگی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێم و ڕیزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و ھەروەھا دەستپێکردنەوە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.


ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە