سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ئاشووری ڕۆژهەڵاتی لە جیهان کرد

پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ئاشووری ڕۆژهەڵاتی لە جیهان کرد

سەرۆکوەزیران مەسروور و  پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ئاشووری ڕۆژھەڵاتی لە جیھان، جەختیان لە برەودانی زیاتر بە کولتووری تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان کردەوە.

سێشەممە ٥/١٣، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ئاشووری ڕۆژھەڵاتی لە جیھان کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی کریستیانەکان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و جەخت لە برەودانی زیاتر بە کولتووری تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە