سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال كرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال كرد
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ستایشی کار و بەرھەمی ھونەری ھونەرمەند شوان کەمال دەکات کە بەرھەمەکانی لە ووڵاتان داندراون.
سێشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال کرد.
سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی کار و پەیکەر و بەرھەمە ھونەرییەکانی ئەو ھونەرمەندەی کرد کە لە زۆر شاری ھەرێمی کوردستان و شارەکانی ووڵاتانی ئەورووپا، بە تایبەتی ئاڵمانیا و سوید دانراون.
ھونەرمەند شوان کەمال سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی سەرۆکی حکوومەت لە بزاڤی ڕۆشنبیری و ھونەری دەربڕی.
ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە