سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە یانەی ئێتێحاد ی سەعوودی کرد

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە یانەی ئێتێحاد ی سەعوودی کرد

یەکشەممە 11/5، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەی وەرزشی (الاتحاد)ی سعوودی کرد.

لە دیدارەکەدا کە موحەمەد بن سلێمان عەسێری کونسوولی گشتی عەرەبستانی سەعوودی لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت وێڕای بەخیرهێنانی شاندی یانەی( الاتحاد)، ئاماژەی بە پەیامی گرینگی وەرزش کرد کە جیا لە بەخشینی چێژ و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و سوودی تەندرووستی، لە هەمان کاتدا دەکرێ وەرزش ڕۆڵێکی گرنگیش لەیەک نزیکكردنەوە و برەودان بە تەبایی و ئاشتەوایی نێوان گەلان بگێڕێت.
سەرۆک و یاریزانانی یانەی( الاتحاد) خۆشحاڵی خۆیان بە هاتنیان بۆ کوردستان و پێشوازی گەرمیان لەلایەن خەڵکی هەولێرەوە دەربڕی.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە