سەرۆکی حکوومەت پێشوازی کرد لە جێگری باڵیۆزی ئیتالیا
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی کرد لە جێگری باڵیۆزی ئیتالیا
پێنجشەممە 1/9، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کیارا فرانچینی، جێگری باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی، هەروەها دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.
ئەم بابەتە 100 جار خوێندراوەتەوە