سەرۆکی حەشدی شەعبی : گرووپگەلی چەکدار لە دوای تەشکیل کردنی دەوڵەتی نوێ و دەرچوونی ئەمریکییەکان چەکەکانی خۆیان ڕادەست دەکەن
پەیامی کورد ... سەرۆکی حەشدی شەعبی : گرووپگەلی چەکدار لە دوای تەشکیل کردنی دەوڵەتی نوێ و دەرچوونی ئەمریکییەکان چەکەکانی خۆیان ڕادەست دەکەن
فالێح فەییاز ووتی : گرووپگەلی چەکدار مەرجی ڕادەستکردنی چەکی خۆی بە تەشکیل کردنی دەوڵەتی نوێ و دەرچوونی هیزەکانی ئەمریکی لە عێراق دەستنیشان کرد .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاناتۆلی ، فەییاز لە ووتووێژێک لەگەڵ کەناڵی شەرقییە ووتی : مۆقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر ، ڕادەستکردنی چەکی گرووپگەلی چەکدار بە حەشدی شەعبی مەرجی بەشداری کردنی گرووپگەلی چەکدار لە دەوڵەت دەستنیشان کردووە کە لە واری ئەساسی و بنچینەییەوە لەگەل ئەم پێشنیارە ڕەزامەندی کراوە .
سەرۆکی حەشدی شەعبی ووتی گرووپگەلی چەکدار ڕادەستکردنی چەکی خۆیانیان بەستووەتەوە بە تەشکیلی دەوڵەتی نوێ و هەروەها دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی یەوە .
فەیاز لەم ووتووێژەدا جەختی کردەوە کە ئەم گرووپە چەکدارانە هیچ پەیوەندییەکیان لەگەل دەوڵەت یا خود ڕێکخراوی حەشدی شەعبی یەوە نییە .
ئەو شاندنی هەماهەنگی گرووپگەلی مقاومەی بریتی لە دامەزراوەیەکی یاسایی ناو برد کە ئۆپراسیۆنێکی دیاریکراوی لە سەر سانە و هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ حەشدی شەعبی یەوە نییە .
ئەو هەروەها ئاماژەی کرد کە لەوانەیە خاڵە هاوبەشەکانی تاکە کەسی لە لایەن ئەندامەکانی حەشدی شەعبی یا خود ئەندامانی ئەمنییەتی و یا خود تەنانەت قەزایی و یاسایی بوونی هەبێت کە ئەم کارە دەکرێت .
فەییاز ووتی کە حەشدی شەعبی لە بەیاننامەگەلیکی زۆردا هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئۆپراسیۆنی گرووپگەلی چەکداری ڕەت کردووەتەوە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە