سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل : عەرەبستان دیارییەکی گرینگی بۆ سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەیە
پەیامی کورد ... سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل : عەرەبستان دیارییەکی گرینگی بۆ سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەیە
سەرۆکی دەزگای هەوالگری و زانیاری ئیسرائیل " مووساد " ڕایگەیاند عەرەبستان بە نیازە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بکاتە دیاری بۆ سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا .
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل " مووساد " ڕایگەیاند : ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ووڵاتەکەی و عەرەبستانی سەعوودی لە دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕادەگەێندرێت . یووسی کۆهێن " سەرۆکی مووساد کە لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەل ئیسرائیل یش ڕۆڵێکی هەبووە دەڵێ : کە ئاشتی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و عرەبستانی سەعوودی لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ڕادەگەیندرێت
کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل لە زاری کۆهێن ڕایگەیاند کە ڕیاز بە نیازە سازش لەگەڵ ئیسرائیل وەکوو جۆرێک لە دیاری لە لایەن عەرەبستانی سەعوودییەوە بۆ سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا بێت جا ئەگەر دۆناڵد ترامپ سەرکەوتوو بێت یا خود جۆ بایدنی هاوپێشبڕکێی بێت .
کۆهێن جەختی کردەوە کە ڕێکەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی عەرەبستانی سەعوودی و ئیسرائیل هەروەها بریتی دەبێت لە فرۆشتنی چەکی ئەمریکا بە عەرەبستان .
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی رای الیوم هەندێک لە سەرچاوەکانی ئیسرائیل یش ڕاپۆرتیان دا کە ووتووێژگەلی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و عۆممان بە نێوەندگیری ئەمریکا ش پێشکەوتنگەلێکی بەرچاوی بینیوە .
ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە