سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عەرەبستان سەبارەت بە نەبوونی هاوسەنگی کۆمەڵایەتی لە کەنداوی فارس هۆشداری دەدات

پەیامی کورد     ...   سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عەرەبستان سەبارەت بە نەبوونی هاوسەنگی کۆمەڵایەتی لە کەنداوی فارس هۆشداری دەدات .

تورکی فەیسەڵ سەبارەت بە نەبوونی هاسەنگی کۆمەڵایەتی لە کەنداوی فارس هۆشداری دەدات و ووتی لەوانەیە ڕۆژێک لە ووڵاتەکانمان ببینە کەمینە .

تورکی فەیسەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عەرەبستانی سەعوودی لە ووتارێکدا دەربارەی بوونی هەڕەشەیەک بۆ ووڵاتانی حاشیەی کەنداوی فارس هۆشداری دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک فەیسەڵ ووتی : هەندێک لە ووڵاتانی حاشیەی کەنداوی فارس لە جۆرێک لە نەبوونی هاوسەنگی کۆمەڵایەتی ڕەنج و ئازار دەبەن و ئەم بابەتە زەنگی مەترسی بۆ کێشە و گرفتگەلی نەتەوەیی گشتگیر داهاتووە و ئیمە لە شەورای هاوکارییەکان بەرپرسیارین بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی جیاکردنەوەکان بە قورسی کار بکەین و بۆ بە دەستڕاگەیشتنی یەکپارچەیی تەواو هەوڵ بدەین .

هۆشدارییەکانی فەیسەڵ لە چوارچێوەی نیگەرانییەکان دەربارەی بنچینەی کۆمەڵایەتی ووڵاتانی حاشیەی کەنداوی فارس یەکەمین هۆشداری لەم بوارەدا نییە چوونکە ساڵی ڕابردووش بانکی کەنداو ڕاپۆرتێکی دەربارەی نەبوونی هاوسەنگی کۆمەلایەتی لەم ووڵاتانەدا بە هۆی زیادبوونی ڕێژەی کۆچبەران لە ئاستی هاووڵاتیانی ئەوان دا بڵاو کردبووەوە .

 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە