سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری تەشکیلاتی خۆسەری فەلەستین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا
پەیامی کورد ... سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری تەشکیلاتی خۆسەری فەلەستین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا
کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ، شەوی ڕابردوو لە دیدار و چاوپێکەوتنی " ماجد فەرەج " سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری تەشکیلاتی خۆسەری فەلەستین لەگەڵ " یائیر لاپید " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل پەردەی لادا و ئاشکرای کرد .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە زاری العربی الجدید ئەم کەناڵە ڕاپۆرتی دا کە مێحوەری گفتۆگۆوەکانی هەر دوو لایەن لەم دیدارەدا بابەتگەلی ئەمنییەتی و ئابووری بووە .
ئەم کەناڵە بە ئاماژەدان بەم دیدارە کە لاپید لەگەڵ فەرەج بۆ یەکەمین جار ئەنجام دراوە لە زاری سەرچاوەگەلی فەلەستینی ڕاپۆرتیدا کە پێشبینی دەکرێت دیدار و چاوپێکەوتنگەلی زیاتر لە نێوان بەرپرسانی باڵای تەشکیلاتی خۆسەری فەلەستین و بەرپرسانی ئیسرائیلی ئەنجام ببێت .
لاپید هەفتەی ڕابردوو لە دانیشتنێکدا ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری ڕوودانی سەرۆکوەزیری هیچ کاتی ئیزن نادات ووتووێژە سیاسییەکان لەگەڵ بەرپرسانی فەلەستینی دەست پێبکاتەوە .
دیداری لاپید و فەرەج سەرەڕای ئەوەی کە میدیاکانی ئیسرائیلی ڕایدەگەێنن کە دانیشتنەکانی حۆکمڕان لە تەلئەڤیڤ ئەو وەکوو یەکێک لە بەربژێرەکانی جێگری عەباس لە دوای دەرچوون لە ڕۆاڵەتی سیاسی دەزانن ، گرینگە .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە