سەرۆکی دەوڵەتی " سەقامگیری نیشتیمانی " لیبیا هەواڵ لە گەیشتنی چاوەروان نەکراوی خۆی بۆ تەرابلۆس دەدات

پەیامی کورد     ...   سەرۆکی دەوڵەتی " سەقامگیری نیشتیمانی " لیبیا هەواڵ لە گەیشتنی چاوەروان نەکراوی خۆی بۆ تەرابلۆس دەدات .

باشاغا جەختی کردەوە کە میسڕ هیچ کات دەستوەردانی هەڵبژاردنەکانی دەوڵەت دا نەکردووە و ئەو شتەی بۆ قاهیرە گرینگە پاراستنی ئەمنییەتی نیشتیمانی میسڕ کە سەقامگیری لیبیا بەشێکی گرینگ لەوە هەژمار دەکرێت .

فەتحی باساغا ، سەرۆکی دەوڵەتی " سەقامگیری نیشتیمانی " کە لە لایەن پەرلەمانی لیبیاوە دانرا ، شەوی شەممە ٢٦ی مارس ڕایگەیاند کە دەوڵەتەکەی ئەو بە زوویی بۆ وەرگرتنی مەقەڕڕی حکوومەت و ئەنجامی ئەرکەکانی خۆی ، دەگاتە تەرابلۆس پایتەختی ئەم ووڵاتە .

باشاغا دەربارەی چۆنیەتی گەیشتنی حکوومەتەکەی ئەو بۆ تەرابلۆس هیچ ووردەکارییەکی نەدا بە تایبەتی کە عەبدۆلمەجید الدبیبە ، سەرۆکوەزیرانی ئێستای لیبیا هێشتا لە سەر مانەوەی خۆی لە سەر کورس هێز تاکوو جێبەجێ کردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پێداگری کردووە و بە ڕادەستکردنی هێز بە فەتحی باشاغا خۆت بە دوور دەگرێت .

باشاغا لە ووتووێژێکیتەلەفزیۆنی دا لەگەل کەناڵی خۆجەیی الواسط جەختی کردەوە کە " دەوڵەتەکەی ئەو تەنیا لە تاربلۆس کار دەکات "

ئەو ووتی : " ئێمە ڕاستەوخۆ فازی ڕادەستکردن و پێدانی نیهادگەلی دەوڵەت بووین و زۆر ناخایەنێت کە دەولەتی ئێمە بە فەرمی کاری خۆی لە پایتەختەوە دەست پێ دەکات ."


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە