سەرۆکی لیژنەی پەروەردە: دهرگاى قوتابخانهكان به داخراوى دهمێنێنهوه
پەیامی کورد ... سەرۆکی لیژنەی پەروەردە: دهرگاى قوتابخانهكان به داخراوى دهمێنێنهوه
عەبدولسەلام دۆلەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند: ''دەرگای قوتابخانەکان تەنها بۆ پۆلی ١٢ کراوە دەبن و پۆلەکانی دیکە دەوام ناکەن''.
ئاماژەی بەوەشکرد: ''کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە داهاتوو بڕیار دەدات ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک ئەنجام بدرێت''.
عەبدۆلسەلام دۆلەمەڕی ئەوەشی خستەڕوو: ''بەگوێرەی راپۆرتەکانی وەزارەتی تەندرووستی، حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە زیادبووندان و بۆ هەر بڕیارێکی داهاتوو، رەوشی کۆرۆنا بە هەند وەردەگیرێت''.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە