سەرۆکی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ سەبارەت بە دانانی باج لە سەر مووچەی فەرمانبەران بلاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ سەبارەت بە دانانی باج لە سەر مووچەی فەرمانبەران بلاو دەکاتەوە
هه‌یسه‌م جبووری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ووڵامی راگهێندراوهكهی وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ت به دانانی باج له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دایه‌وه و رایگه‌یاند، مادده‌ی ٣٤ی یاسای بوودجه هیچ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌دانانی باج له‌سه‌ر مووچه و داهاتی فه‌رمانبه‌ران نییه.
هه‌یسه‌م جبووری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند ئه‌مڕۆ راگهێندراوهكهی وه‌زاره‌تی داراییمان به‌رچاو كه‌وت كه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕگه‌ی (ج) له مادده‌ی ٣٤ ئه‌وی یاسای بوودجه‌ی گشتی به‌واژووی عه‌لی عه‌للاوی وه‌زیری دارایی ده‌رچوه و تایبه‌ته به بڕینی بڕێك پاره یاخود دانانی باج له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌كارهێنانی مادده‌ی ٣٤ی یاسای بوودجه وورد نیه و نادرووسته به‌و شێوازه‌ی له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه، چوونكه ئامانجی ناددهكهكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێخۆشبوونه گومرگی و باجه هه‌ڵواسراوه‌كانی هاورده‌كردنه ئه‌ویش به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیش به مووچه یاخود داهاتی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نیه.
ئه‌مڕۆ نووسراوێكی عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراق بڵاوكرایه‌وه كه ١٤ی ئه‌م مانگه ده‌رچووه، داوا له ئهمینداریەتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كات بڕیاری دانانی باج له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له مانگی (نیسان/٤)ه‌وه جێبه‌جێبكرێت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە