سەرۆکی مووساد : ترسی خەڵکی ئێران لە ڕژیمی مەڵاکان لەناوچووە و ترس و تۆقین بە ڕوونی لە ڕژیمدا دەبیندرێت " مەڵاکان تۆقیون و سەریان سووڕ ماوە "

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی مووساد : ترسی خەڵکی ئێران لە ڕژیمی مەڵاکان لەناوچووە و ترس و تۆقین بە ڕوونی لە ڕژیمدا دەبیندرێت " مەڵاکان تۆقیون و سەریان سووڕ ماوە "

دەیڤید برەنع سەرۆکی مووساد " دەزگای ئەمنییەتی دەرەوەی ئیسرائیل ، دەزگای هەواڵگری " لە یەکەیمین کاردانەوەی بەرامبەر بە هەستانەوەی نیشتیمانی و شۆڕشگێڕانە لە ئێران ووتی : مەڵاکان لەم هەستانەوە زۆر ترساون و لە هەمان حاڵدا سەریان سووڕ ماوە .

سەرۆکی ڕێکخراوی ئەمنییەتی دەرەوەی ئیسرائیل هەروەها ووتی کە مووساد بەڵگەگەلی ڕوونی سەبارەت بەوەی کە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ، ڕژیمی ئێران دەکێشێتە چاڵێنج ، لەبەر دەست دایە .

ئەم بەرپرسە باڵا ئەمنییەتییە ووتی سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی ١٠٠ ڕۆژ لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران ، تووندی ناڕەزایەتییەکان سست و لاواز نەبووە و ڕژیمی ئێران لەمە ترس و دڵەراوکێی زۆری هەیە و ناڕازییەکان ترسی خۆیانیان لە دەست نەداوە .

سەرۆکی مووساد هەروەها سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هۆشداری دا : " بەڵگەگەلێک کە ئیسرائیل لە بەر دەستیدایە نیشان دەدەن حکوومەتی ئێران بە نیازە پڕۆژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی زیاتر پەرەپێبدات ."


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە