سەرۆکی مووساد  : ووتاری سەرۆکی ئەرتەش سەبارەت بە سیاسەتی ئەتۆمی ئێران و ڕێکارەکانی ئەمریکا نابەرپرسانەیە

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی مووساد  : ووتاری سەرۆکی ئەرتەش سەبارەت بە سیاسەتی ئەتۆمی ئێران و ڕێکارەکانی ئەمریکا نابەرپرسانەیە

سەرۆکی مووساد ڕایگەیاند : ووتاری سەرۆکی ئەرتەش سەبارەت بە سیاسەتی ئەتۆمی ئێران و ڕێکارەکانی ئەمریکا نابەرپرسانە بووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری میدیاکانی ئیسرائیل ەوە ، سەرۆکی ئاژانسی سیخووڕی و هەواڵگری مووساد هەفتەی ڕابردوو ووتاری هەرانەرەوەی سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل ، " ئاڤیۆ کەهوی " کە سیاسەتی دەوڵەتی بایدن ی دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بچووک و ڕەزیل دەکات ، نابەرپرسانە ناو برد .

یووسی کۆهێن ، سەرۆکی مووساد ، ووتوویەتیکە سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەش هەر جی زووە لە دژایەتی لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا بەدەر کەوتووە و دەبوایە چاوەڕەیی بکردبایە تاکوو ببینێت دەوڵەتی نوێ سەرەتا چۆن کار دەکات و دەجووڵێتەوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە نێوان بەرپرسانی ئیسرائیلی سەبارەت بەم قسە و ووتارانە کێشە و دژایەتی درووست بووە 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە