سەرۆکی مووساد : ووڵامی ئێران لە کرماشان ، ئێسفەهان و تاران دەدەینەوە !

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی مووساد : ووڵامی ئێران لە کرماشان ، ئێسفەهان و تاران دەدەینەوە !

دەیڤید باڕنیا سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل " مووساد " هەڕەشەی کرد ، ئەگەر تەلئەڤیڤ بە شێوەی ڕاستەوخۆ یا لە ڕێگای هێزگەلی ژێر پاڵپشتی ئێران ەوە بکەوێتە ژێر هێرشەوە ، ئیسرائیل سزای بکەران و هۆکارەکانی لە ناو خاکی ئێران دەداتەوە .

سەرۆکی مووساد هەروەها ووتی بۆ من گرینگە کە جەخت بکەمەوە ئێمە لە یاری چاوداخراندا بەسداری ناکەین . ئێمە چاوەکانی خۆمان لە ڕاستی سەلمێندراو بەلاڕێدا نابەین . ئێمە تەنیا پاڵ بە ڕاستییەکانەوە دەدەین . ئێمە لەگەڵ تێڕوانینەکانی ئێران ئاشنایین و گەیشتن بەمەش لە کارکردندا دەبینین و هەر بۆیە تەنانەت ئەگەر ڕێکەوتنێک واژوو بکرێت ، ئەم کارە بە ئێران پارێزراوی نادات لە بەرامبەر چالاکییەکانی مووساد .

ئەو هەروەها ووتی : بەرپرسانی باڵای ئێران دەبی بزانن کە کەڵک وەرگرتن لە زەبر و زۆر لە دژی ئیسرائیل و ئیسرائیلی یەکان چ ڕاستەوخۆ لە لایەن ئێران ەوە و چ لە ڕێگای هێزگەلی ژێر پاڵپشتییەوە ، ئەوە لەگەڵ وولامێکی ئازاربەخش لە دژی ئەکتەرانی بەرپرس لە ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە . ئێمە تەنیا بە دوای هێزە دەستنیشاندەکانەوە نابین . ئێمە بەرپرسانی ناردنی هێزگەلی دەستنیشاندە ، کەسانێک کە ئەوانیان چەکدار کرد و فەرماندەرانی نێچیر دەکەین و ئەمە لە تاران ، کرماشان و ئێسفەهان ڕوودەدات .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە