سەرۆکی مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک ئامادیی خۆیان بۆ ووتووێژ لەگەڵ ئێران ڕادەگەێنن
ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک " مەسەدە " ڕایگەیاندووە ئەمریکا پێی وتووین لە ڕۆژئاوا دەمێیننەوە و ئامادەین لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بکەین
ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند ئەمریکا بەڵێنی پێ داوین هێزەکانی خۆیان لە ڕۆژئاوا ناکشێننەوە و لەو ووڵاتە دەمێننەوە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئیلهام ئەحمەد ماوەیەک بەر لە ئێستا لەگەڵ شاندێک لە ڕۆژئاوای کوردستان ەوە لە واشینتۆن لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپی پێنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چاوپێکەوتن یان ئەنجام دەدا و دوای دانووستانەکانی خۆیان لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆیتەرز دا ڕایگەیاندووە و ئاشکرا کردووە کە ئەمریکا بە شێویەکی ئاشکرا بەڵێنی داوە لە سووریا دەمێنێتەوە .
ئیلهام ئەحمەد ووتی : ئەمریکا بەڵێنی داوە بۆ لە ناوبردنی تێرۆریستانی داعش و بەهێزکردنی ژێرخانی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا لە دەستی داعش هاوکار و یارمەتیدەر بێت و ئەوەی لە دەستیان بێت بیکەن
ئەو هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا دوای گفتۆگۆ و ووتووێژی ناڕوون بوو کە ئایا لە سووریا دەمێننەوە بەڵام لە ئێستادا خۆیان ئاشکرایان کرد و بە ڕوونی بە ئێمەیان ووت لە سووریا دەمێننەوە هێزەکانیان ناکشێننەوە و بەردەوامی بە کار و چالاکی و شەڕیان لە دژی داعش بدەن
ئیلهام ئەحمەد لەو باوەڕەدایە کە لە ماوەیەکی نزیکدا گۆڕانکارییەک ڕوونادات بەڵام ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی سیاسی سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی سووریا بە شێوەیەکی چالاکانە ڕۆڵی خۆی بگێڕیت و دەبێتیش بیگێڕێت
ئیلهام ئەحمەد هەروەها ووتی " لەگەڵ ڕووسیا ش چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەین و بۆ دانووستاندن لەگەڵ ئێران یش ئامادەین
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە