سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەبەغدا سەبارەت بە بڕە پارەکەی بەغدا و هەناردنی بۆ هەرێم زانیاری نوێ ڕادەگەینێت
پەیامی کورد ... سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەبەغدا سەبارەت بە بڕە پارەکەی بەغدا و هەناردنی بۆ هەرێم زانیاری نوێ ڕادەگەینێت
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەبەغدا رایگەیاند، حکوومەتی فیدڕاڵ بڕیاریداوە ٢٥ی ئەم مانگە ٢٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەوانەبکات و بۆ دابەشکردنی مووچە خەرج دەکرێت.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاندوە، "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەکۆی دەنگ بڕياردراوە کە بۆ ئەم مانگە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە، لە ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی، نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی بەغدا کراوە."
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە ٢٥-٠٨-٢٠٢١ پارەکە لەڕێگەی بانکەکانەوە بگاتە هەرێمی کوردستان.
١٥ی مانگی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانه ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، تیایدا هاتبوو، بڕیاره‌كه‌ش تا ئه‌و كاته كاری پێده‌كرێت كه وورده‌كاری دارایی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێكده‌خرێت و دواتریش بڕی پاره‌كه زیاد یان كه‌م ده‌كات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی كراوه، بۆ ناردنی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت، بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به ئابووری كوردستان، له‌وانه‌ش مووچه‌ی خه‌ڵك.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە