سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێم لە بەغداد : ئێستا بەغداد گرفت بۆ مووچە درووست دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێم لە بەغداد : ئێستا بەغداد گرفت بۆ مووچە درووست دەکات
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێم لە بەغداد دەڵێت : جێگەی داخە عێراق مامەڵەیەکی سیاسی لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات و تا ئێستا وەک تاکی عێراقی تەماشای خەڵکی کوردستان ناکەن، بۆیە مووچە بووەتە گرفت.
دەشڵیت، رێککەوتن کراوە لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق، ھەرێم نەوتی رادەست کردووەو داھاتی نانەوتی مانگانە ڕادەست دەکات و ھەژماری من تەواو بووە و تەنیا ماوە مووچە بدەن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە تەواوی پابەندی رێککەوتنە لەگەڵ بەغداد و ھەموو داواکاری و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، ئەوەی ماوە بەغداد ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە