سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی حەفازەت ئیتلاعات " پاراستنی زانیاری و هەواڵگری " سوپای پاسداران کێیە؟
پەیامی کورد ... سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی حەفازەت ئیتلاعات " پاراستنی زانیاری و هەواڵگری " سوپای پاسداران کێیە؟
سەردار حسێنی بە ناوی خوازراوی سەردار مەجید خادمی، سیخوڕی باڵای ڕووسیا لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ، وەک بەرپرسی " پاراستنی زانیاری و هەواڵگری " سوپای پاسداران دەستنیشان کرا
حسێنی ، لە هەشتاکان، ڕاوێژکاری سەربازی کۆماری ئیسلامی بووە لە ڕووسیا، لە هەمان کاتدا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ڕووسیا هەبووە و چووەتە نێو بازنەی شوێن کەوتووانی پووتین و بێگومان ئەمەش هۆکاری گەشەکردنی بووە لە نێو ڕژێمی ئاخوندی.
دوای دروستبوونی " پاراستنی زانیاری و هەواڵگری " سوپای پاسداران جێگەی حسێن تائیبی گرتەوە و ڕۆڵێکی گرینگی هەبوو لە داوخستنی سوپای پاسداران لە تەڵەی ڕووسەکان.
لە ساڵانی نەوەدەکان وەک سەرۆکی دەزگای حەفازەتی ئیتلاعاتی وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی دەستنیشان کرا بۆ کڕینی چەکی ئاسمانی ماوەبەسەرچوو و دەستی دووی ڕووسیا و کڕینی چەکی ئێس - ٣٠٠ بە نرخی زۆر زیاتر.
ئەم کەسە ، خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ڕووسیا هەیە و بە دڵنیاییەوە ڕۆڵێکی زۆر گرینگ دەگێڕێت لە بەرژەوەندی ڕووسیا وەک دابین کردنی کەرەستە و بەکرێگیراو بۆ شەڕی ئۆکراین.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە