سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان و ماكرۆن دۆخى عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
پەیامی کورد ... سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان و ماكرۆن دۆخى عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2023/11/3 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئیلیزێ له پاریس له‌لایه‌ن ئێمانۆئێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نساوه پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووقۆڵیدا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كان و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووری عێراق و دوایین پێشهات و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاریكاری هاوبه‌شى نێوانیان له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتیژی عێراق و فه‌ڕه‌نسادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه پێویسته له دۆخى ئالۆزى ناوچه‌كه‌دا، ئارامى و سه‌قامگیری عێراق بپارێزرێت و لێكگه‌یشتن و گفتوگۆى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رده‌وام بێت.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى شه‌ڕ و پاراستنى خه‌ڵكى سڤیل و گه‌یشتنى هاریكاری مرۆیى به لێقه‌وماوان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌كه، ئارامى و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە