سەرۆکی هەرێمی کوردستان: بوونى كورسی پاتریاركى له هه‌ولێر گرینگ و ماناداره
پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان: بوونى كورسی پاتریاركى له هه‌ولێر گرینگ و ماناداره
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاتریارك مار ئاواى سێیه‌م، پاتریاركى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى له جیهان رایگه‌یاند: بوونى كورسی پاتریاركى له هه‌ولێر به گرنگ و مانادار و مایه‌ى متمانه له‌قه‌ڵه‌مدا .
پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2021/9/22 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له قه‌داسه‌تى پاتریارك مار ئاواى سێیه‌م، پاتریاركى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى له جیهان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه شاندێكى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى و وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئائینى ئاماده‌ى بوون، نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دووباره پیرۆزبایى له قه‌داسه‌تى پاتریارك بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركى خۆیان و كه‌نیسه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵى قه‌داسه‌تیان و كه‌نیسه و پیاوان و مامۆستایانى سه‌رجه‌م ئایینه‌كانى له قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و ئاشته‌وایى و بوونى كورسیى پاتریاركى له هه‌ولێر به گرنگ و مانادار و مایه‌ى متمانه له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیه‌وه قه‌داسه‌تى پاتریارك مار ئاواى سێیه‌م، پاتریاركى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى له جیهان و شاندى یاوه‌رى، وێڕاى خۆشحاڵى و سوپاس و پێ‌زانین بۆ به‌شداریى نێچیرڤان بارزانى له ڕێوڕه‌سمى دانانى قه‌داسه‌تى پاتریاركدا، ستایشى ڕۆڵ و كاریگه‌ریى به‌ڕێزیانى له پشتگیریى پێكهاته‌كان و پاراستنى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له میانڕه‌وى و بایه‌خ و گرنگیى سه‌قامگیرى كرده‌وه.
تاوتوێكردنى كاروبارى كه‌نیسه له هه‌رێمى كوردستان، عیراق و جیهان و دۆخى مه‌سیحى و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عیراق، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو كه تیایدا قه‌داسه‌تى پاتریارك سوپاسى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێشوازى و حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش ئاواره مه‌سیحییه‌كان
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە