سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دیدارێکیان ئه‌نجام دا
پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دیدارێکیان ئه‌نجام دا
لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عەرەبی دا لە بەغدا، شەممە 2025/5/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دیدارێكى لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقى فیدراڵ، ئه‌نجامدا.
لە دیدارەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ده‌ستخۆشی له سەرۆکوەزیران سوودانى کرد بۆ میوانداریکردنی كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بى، هه‌روه‌ها سوپاسى كرد بۆ بانگهێشتكردنی له چوارچێوه‌ى کارەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر - بەغدا كرا و جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنى هاوکاری و لێكگەیشتنى زیاترى نێوان هەردوولا کرده‌وه.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به سه‌رکۆماری عێراق و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ووڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌وت.
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە