سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نادیا مراد دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نادیا مراد دەکات
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە لەسەر هەوڵەکانی بەردەوام دەبن و کار دەکەن بۆ ئەوەی کێشەکانی یەزدییان و ناوچەی شەنگال چارەسەر بکرێن و لەمبارەیەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست دەکەن.
لە دیدارێکدا لەگەڵ نادیا مراد، چالاکوانی یەزدی و ڕزگاربووی دەستی داعش کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣\٢\٢٠٢١ لە هەولێر بەڕێوە چوو، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی نادیای لەپێناو خزمەتکردنی یەزدییان بەرز نرخاند و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریکردنی هەر کار و پرۆژەیەکى بۆ خزمەتکردنی یەزدییان دەربڕی.
لای خۆیەوە نادیا مراد سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە هەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەرەوپێشبردنی دۆسیەی یەزدییەکان و خزمەتکردنیان کرد. هەروەها هەردوولا پرسی گێڕانەوەی کۆمەڵێک ڕوفاتی قوربانییانی یەزدی بۆ گوندی کۆچۆ و ڕێککەوتنی شەنگال و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە کاروباری یەزدییانەوە، تاوتوێ کرد.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە