سەرۆکی هەواڵگری ئەرتەشی ئیسرائیل : ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بۆ ئێمە باشترە لە شکستی گفتۆگۆوەکان

پەیامی کورد     ...   سەرۆکی هەواڵگری ئەرتەشی ئیسرائیل  :  ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بۆ ئێمە باشترە لە شکستی گفتۆگۆوەکان .

ئاهاروون حلیفا فەرماندەی دەزگای هەواڵگری سەربازی و نیزامی ئەرتەشی ئیسرائیل ووتی : دەستکەوتنی تاران و ووڵاتانی گەورە بە ڕێکەوتننامە لە گفتۆگۆوەکانی ڤییەننا بۆ ئیسرائیل باشتر لە هەر دۆخێکە کە تێیدا شکست بێنێت و نەگاتە دەرئەنجام .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری پێگەی میدیایی ئای ٢٤ نیووز ، حلیفا کە لە دانیشتنی شەورای ئەمنییەتی کابینەی ئیسرائیل قسەی دەکرد ووتی : گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی دەبێتە هۆکاری متمانە لە ئەو سنوور و کەم و کووڕییانەی لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دا بەدی دێت بەڵام لە ئەگەری دەست پێڕانەگەیشتن بەم ڕێکەتننامەیە ئەم جۆرە سنوورداری و کەم و کووڕییانە بوونی نابێت .

ئەم بەرپرسە ئیسرائیلییە ووتی : گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە دەرفەتێکی زیاتر بۆ ئیسرائیل بەدی دەهێنێت و توانمەندی ئامادەیی باشتر بە دوور لە فشار بۆ سێناریۆگەلی تووندکردنی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران فەراهەم دەکات .

ماڵپەڕی عێبری زمانی والا لەمبارەیەوە ووتی کە قسەکانی ئەم بەرپرسە ئیسرائیلییە لە دانیشتنی کابینەی ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە لە ڕۆژی سێشەممە ووتراوە و لە لایەن دوو وەزیری کابینەی ئیسرائیل ەوە کە لەم دانیشتنەدا ئامادەییان هەبوو ، ڕاگوێزراوە .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە