سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ڕاگەیاند
موحەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وادەی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگه‌یاند، "بڕیاردرا ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦ ئازار وادەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بێت تایبەت بەهەڵبژاردنی سەرۆککۆمار."
پێشتر حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاندبوو كه نیسابی یاسایی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستەبه‌ر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناوی كاندیدانی سەرۆككۆماری ئاشكرا كرد. ٤٠ كه‌س خۆیان بۆ پۆسته‌كه كاندید كردووه، له نێو كاندیده‌كاندا هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتی و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د كاندی پارتی هه‌یه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە