سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا : هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی گرینگ لە سیاسەتی رۆژهەلاتی ناوەراستە

پەیامی کورد      ...   سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا : هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی گرینگ لە سیاسەتی رۆژهەلاتی ناوەراستە

سیاسەتوانی کورد عەبدۆڵباست سەیدا و سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا دەڵی، دەبێ ئێستا کورد زیاتر لە هەموو کاتێک ئامادەبن بۆ هەموو ئالانگاریەک چوونکە ئێستا کورد لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا ژمارەیەکی گەورە و دیارن، بۆیە دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ گۆڕانگارییەکان.

عەبدۆڵباست سەیدا، رایگەیاند :'' ئێستا هەرێـمی کوردستان هاوسەنگی سیاسەتی خۆی پاراستووە و توانیوویەتی بببێتە مەڵبەندێکی دیپلۆماسی جیهانی لە ناوچەکە و سیاسەتێکی حەکیمانە بەڕێوەبردووە لە رۆژهەلاتی ناوەراست لەبەرئەوە دەتوانێت کاریگەری گەورەتر بێت.

سەیدا ووتیشی، زۆر ئاماژەی سیاسی هەن کە هەرێمی کوردستان شوێنێکی سیاسی گەورە هەیە لە ناو سیاسەتی جیهاندا لەوانەش پەیامی پاپای ڤاتیکان و هاتنی دیپلۆماتکاران و پێکەوەژیانی ئایینەکان لەم هەرێمەدا توانیوویەتی ڕەنگدانەوەیەکی گەورە لە نێو جیهاندا هەبێت.

ووتیشی:'' دەبێ رۆژئاوای کوردستان چاو لە هەرێمی کوردستان بکات و ئەزموونی هەرێـمی کوردستان بکاتە پلان بۆ ئایندەی خۆی، ئەوەی ئێستا پەکەکە بە هێزەکانییەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەیکات کارێکی خراپە بۆ ئەزموونی سیاسی کورد لە سووریا و ناوچەکە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە