سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری مووساد : بە دووری دەبینین کە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دا بە کۆتایی بگات

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری مووساد  :  بە دووری دەبینین کە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دا بە کۆتایی بگات .

یووسی کۆهن سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری مووساد ڕایگەیاند کە لەگەڵ دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە ، ئێران زیاتر ڕووی لە پیتاندنی یۆرانیۆم هێناوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک کۆهن لە گفتۆگۆیەک دا کە لەگەڵ ڕۆژنامەی هائارتس کردوویەتی ڕایگەیاندووە : " کاتێک کە کابینەی پێشوووی ئیسرائیل بۆ تێگەیاندن و ڕازیکردنی ئەمریکا سەبارەت بە دەرچوونی لە ڕێکەوتننامەکەی لەگەڵ ئێراندا هەوڵی دەدا ، زۆرێک لە کەسەکان ڕەخنەیان دەگرت . لە حاڵیکدا کە ئێمە دەمانزانی ئێران لە ڕێکەوتننامەکەدا ڕوو ڕاست نەبووە و بە ئەمریکامان نیشان دا کە ئێران دەربارەی زۆرێک لە بابەتەکان نهێنکاری و شاراوەیی دەکات .

ئەو ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای هەواڵگری مووساد لە ئێران دەرئەنجامی باشی هەبووە لە کاتی کار کردنی ئەودا و ووتی کە تواناییەکانی  ئێران سست و شکێنەر بووە و دەتوانرێ کەمتر بکرێت و تەنیا کارێک کە بۆ دەرئەنجامی باش بە دەست هێنان ئۆپراسیۆن بوو کە دەبوو لەم ووڵاتە دا ئەنجامی بدەین و ئەوە بوو کە مەودای تەواومان لە واری تواناییەوە بپارێزین .

هەروەها ووتی : بەرپرسانی ئێرانی نییەتگەلێکی نەگۆڕیان هەیە کە بە دووری دەبینین لە گفتۆگۆگەلێک لە بڕیار وایە لە ڤییەننا دەست پێبکات ڕێکەوتنێک بە دەست بهێنێت چوونکە ئەم گفتۆگۆیانە بە هەستیاریگەلێکی زۆرەوە دەست پێدەکات کە سەرکەوتنی ڕاستەقینە لەوەدا لە شانسێکی کەم دایە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە