سەرۆکی پێشووی هەواڵگری و زانیاری ئەرتەشی ئیسرائیل : ئەگەری لە ناوبردنی تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بوونی نییە

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی پێشووی هەواڵگری و زانیاری ئەرتەشی ئیسرائیل :  ئەگەری لە ناوبردنی تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بوونی نییە .

تەنانەت ئەگەر ماڵپەڕە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناو بچن ، زانستی ئەتۆمی خۆجەیی ، زانایانی ئێرانی توانمەند دەکات تاکوو بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە خێرایی سەر لە نوێ درووست دەکرێتەوە

بە پێی ڕآپۆرتێک دەنی سیترینۆڤیچ لە شەورای ئاتڵانتیک ڕایگەیاند : من سەردەمانێک سەرۆکی شاخەی هەواڵگری ئەرتەشی ئیسرائیل لە حەوزەی ئێران بووم . لەم مەقالەیەدا دەڵێم بۆچی بۆ ئیسرائیل ، توانمەندی تەواوی لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بوونی نییە .

ئەو ووتی : جیاواز لە چاڵێنجگەلی ئۆپراسیۆنی جێبەجێ کردنی هێرشێکی لەم شێوەیە ، بە تایبەتی بە گرینگیدان بە ، بەهێزکردنی سیستەمگەلی ئاسمانی ئێران کە پشت بەستووە بە سیستەمی ئێس ٣٠٠ ی ڕووسی و سیستەمگەلی خۆجەیی باوەڕی ٣٧٣ و سێهەمی خۆرداد ە ، ئیسرائیل لەگەڵ جاڵێنجەگلی ڕابۆردیدا دەستەو یەخەیە .

لە بیرو تێڕوانینی منەوە ، بە پێچەوانەی عێراق و سووریا کە بەرنامەگەلی ئەتۆمی پشت بەستوو لە سەر ڕێئاکتۆرگەلی ئەتۆمی یەکسان یان هەبوو کە ئیسرائیل بە ڕیز لە ساڵەکانی ١٩٨١ و ٢٠٠٧ لەناوبرد ، بەرنامەی ئێران بە پێی دوو دامەزراوەی پیتاندنی زۆر پارێزراو و پاڵپشتیکراو و ناجێگیرە . جگە لەمە لە حاڵێکدا کە ژێرخانە ئەتۆمییەکانی عێراق لە لایەن فەڕەنسا و سووریاوە لە لایەن کۆریای باکوور ەوە درووستکراوە ، ئێران لە ماوەی ساڵانێک بۆ درووستکردنی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی بە پێی زانستی زانایانی ئەتۆمی ئێران هەوڵی داوە . بە واتایەکی دیکە ، تەنانەت ئەگەر ماڵپەڕە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناو بچن ، زانستی ئەتۆمی خۆجەیی ، زانایانی ئێرانی توانمەند دەکات تاکوو بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە خێرایی سەر لە نوێ درووست دەکرێتەوە


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە