سەرۆکی پەرلەمانی ئەفغانستان : تاڵیبان بۆ شەڕی بەهاری ئامادە دەبێت

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی پەرلەمانی ئەفغانستان : تاڵیبان بۆ شەڕی بەهاری ئامادە دەبێت .

میر ڕەحمان ڕەحمانی سەرۆکی پەرلەمانی ئەفغانستان لە سەر داوەتی ئیمام عەلی ڕەحمان ، سەرۆککۆماری تاجیکستان سەردانی دووشەممە ی کرد .

ڕەحمانی لە ذووشەممە هۆشداریدا کە تاڵیبان بۆ دەستپێکردنی شەڕی وەرزی بەهاری ئامادە دەبێت .

میر ڕەحمان ڕەحمانی سەرۆکی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەفغانستان لە سەفەری خۆی بۆ دووشەممە پایتەختی تاجیکستان ڕایگەیاند کە تاڵیبان لە سەر بەردەوامی شەڕ پێداگری کردووە و جگە لە شەڕ بەرنامەیەکی دیکەی نییە .

سەرۆکی پەرلەمانی ئەفغانستان لە سەر داوەتی ئیمام عەلی ، سەرۆککۆماری تاجیکستان گەیشتە ئەم ووڵاتە لە ئاسیای ناوەڕاست دا و لەگەل بەرپرسانی تاجیکی ووتووێژی ئەنجام دا .

ئەو چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا لەگەڵ سێراجەالدین مهرالدین ، وەزیری دەرەوەی تاجیکستان دیدار و ووتووێژی ئەنجام دا .

سەرۆکی پەرلەمانی ئەفغانستان پێشتر یش لە مەراسیمێکدا لە شوێنی باڵیۆزخانەی ئەفغانستانی لە دووشەممە تاڵیبان ی بە تووندووتیژی خوازی تاوانبار کردبوو و ووتی کە تاڵیبان بۆ گەیشتن بە هێز لە ڕێگای سەربازی و نیزامییەوە هەوڵ دەدات .

ئەو هەروەها ووتی کە شاندی دانووستانکار ی دەوڵەتی زیاتر لە مانگ و نیوێک کە چاوەڕێی ئامادەبوونی شاندنی تاڵیبانن بۆ میزی ووتووێژ و دانیشتن بەڵام ئەم گرووپە تاکوو ئیستا ئامادەی بەردەوامی دان بە ووتووێژەکانی نەبووە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە