سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا : شکستی پووتین بابەتێکی ئەمنییەتی بۆ ئەورووپا و جیهان ە

پەیامی کورد     ...   سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا : شکستی پووتین بابەتێکی ئەمنییەتی بۆ ئەورووپا و جیهان ە

کارناسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی شەورای ئەورووپا : بە ئەگەری زۆر پووتین هەوڵەکانی خۆی زۆر زیاتر کردووە و داوێنی ستراتیژی " شەڕی پیس " بگرێت تاکوو بە بردنەسەرەوەی تێچووگەلی مرۆیی بۆ ئۆکراینی یەکان ئەوانی ناچار بە ڕادەستکردن بکات .

شارل میشڵ ، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا جەختی کردەوە کە ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا دەبێ شکست بهێنێت و ئەمە بابەتێکی ئەمنییەتی بۆ داهاتووی ئەورووپا و جیهان ە .

میشڵ چوارشەممە شەو ٢٣ی مارس لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ " سی ئێن ئێن " ووتی کە لە دوای هێرشی ڕووسیا چەندین جار لەگەڵ ڤلۆدێمیر زلێنسکی سەرۆککۆماری ئۆکراین و ڤلادیمیر پووتین ی هاوتای ڕووسی ئەو قسەی کردووە تاکوو بە دەستڕاگەیشتنی بە ئاگربەس و خستنەڕووی ڕێگایەکی ڕاستەقینە بۆ جێبەجێ کردنی گفتووگۆوەکان " هاوکاری بکات .

ئەو سەرەڕای گەیاندنی شک و گومان دەربارەی ئامانج گەلی ڕاگەێندراوی مۆسکۆ لە شەڕی ئۆکراین و " زۆر دژوار " بەسەردا هەڵووتنی هەڵسووکەوت لەگەڵ مۆسکۆ ووتی : " ئێمە لە ڕاستی و سەداقەتی دەوڵەتی ڕووسیا متمانەمان نییە ."

سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا ووتی : گەمژانەیە ئەگەر بیر بکەینەوە ئەوان هەوڵ لە هێرش کردن بۆ سەر ئەرتەش یان هەیە تاکوو لەم ڕێگایەوە هەڵوێستەکانی خۆی لە گفتووگۆوەکان بەهێز بکەن ... بەڵام لە لایەکی دیکەوە ، ئێمە دەبێ ئاستەنگی هێز بگۆڕین تاکوو بە زلێنسکی لە گفتووگۆگەلی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسیا ، پێگەیەکی باشتر بدەین .

گورز لە ڕووسیا

میشڵ دەربارەی گەمارۆوەکانی ئەورووپا لە دژی ڕووسیا ووتی : " ئێمە لە ئەورووپا بە تەواوی دۆخێکی هاوشێوەمان لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان نییە . بۆ نموونە لە بەشی نەوت و گاز ئێمە لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ ئەمریکا ، پشت بەستنێکی زیاترمان هەیە ".

ئەو لە ڕوونکردنەوەی ڕێکارەکانی ئەورووپا لەم قەیرانەدا ووتی : ئامانج هەمان گورزلێدان لە ڕووسیا و زیان گەیاندن بەوە و نە زەرەر و زیان گەیاندن بە خۆمان ".


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە