سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەرامبەر بە شەڕە قسەی نێوان باڵیۆزی هەردوو ووڵاتی ئێران و تورکیا لە بەغدا کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەرامبەر بە شەڕە قسەی نێوان باڵیۆزی هەردوو ووڵاتی ئێران و تورکیا لە بەغدا کاردانەوەی نیشان دا .
لە دوای شەڕە قسەی تویتەری نێوان باڵیۆزی هەر دووڵاتی ئێران و تورکیا لە بەغدا " موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یش لەمبارەیەوە کاردانەوەی نیشان دا .
حەلبووسی لە لاپەڕەی تایبەتی تویتەری خۆیدا نووسی کە ئەرکی نوێنەرانی شاندە دیپلۆماتییە دەرەکییەکان لە عێراق نوێنەرایەتی ووڵاتەکانیانە و بەهێزکردنی هاوکاری نێوان ووڵاتەکانیان لەگەڵ عێراق ە .
هەروەها ووتی کە هەندێک لەم نوینەرانە دەبێ ئاگاداری بەرپرسیاریەتییەکانی خۆیان بن و سەبارەت بەو شتەی کە پەیوەندی بەوانەوە نییە دەستوەردان نەکەن و ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرن تاکوو بە شیوەی بەرامبەر لەگەڵیان دا هەلسووکەوت بکرێت .
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە