سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لەو وولاتە دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لەو وولاتە دەکات
باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ووڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاریه‌كانی بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی ریشه‌كێشكردنی تیرۆر.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه موحه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پێشوازیكرد له ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و له‌دیدارێكدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی دۆستانه و پته‌وكردنی هاوكارییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش كرد.
هه‌ر له دیداره‌كه تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی سندوقی نه‌قدی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵه‌ی ووڵاتانی حه‌وت كرا له پشتیوانیه‌كانیان بۆ عێراق له بواری ئابووری به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌قامگیری.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه باڵیۆزی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی ووڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی و پێشوازی له ده‌ركردنی یاسای رزگاربوه یەزیدییه‌كان كرد له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، راشیگه‌یاند، ئه‌و یاسایه ئه‌و تاوانه دڕنده‌یه ده‌رده‌خات كه تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامیاندا و ووڵاته‌كه‌شی، له پشتیوانیكردنی عێراق بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات باس له سه‌ردانه مێژوییه‌كه‌ی فرانسیس پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق كرا له‌گه‌ڵ گرینگی له بارودۆخی ئێستادا كه وه‌ك په‌یامێكی ئاشتی وایه بۆ عێراق و ناوچه‌كه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە