سەرۆکی پەرلەمان لە پێشوازی کردنی لە کونسووڵی گشتی ژاپۆن لە هەولێر چەن تەوەرێکی گرینگی خستە ڕوو
پەیامی کورد ... سەرۆکی پەرلەمان لە پێشوازی کردنی لە کونسووڵی گشتی ژاپۆن لە هەولێر چەن تەوەرێکی گرینگی خستە ڕوو
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لەگەڵ كونسووڵی ژاپۆن له‌هه‌رێمی كوردستان کۆبوەوە و رایگەیاند، په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق به‌پێی ده‌ستووری عێراق ساڵی ٢٠٠٥ ڕێكخراوه، به‌گشتی په‌یوه‌ندی و هەماهه‌نگی باش له‌نێوان لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی هه‌ردوولادا هه‌یه، په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ستوورییه.
پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه د.ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له كونسووڵی ژاپۆن له‌هه‌رێمی كوردستان ئاراكاوا میكیهێرۆ كرد، له‌دیدارێكی نێوانیاندا باسی په‌یوه‌ندی یاسایی و ده‌ستووری نێوان هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، "په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق به‌پێی ده‌ستووری عێراق ساڵی ٢٠٠٥ ڕێكخراوه، به‌گشتی په‌یوه‌ندی و هەماهه‌نگی باش له‌نێوان لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی هه‌ردوولادا هه‌یه، په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ستوورییه".
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی ئه‌و یاسایانه‌ی كرد كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ده‌رچوون و په‌یوه‌ستن به‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك، له‌پێناو به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار، له‌جیاتی ئه‌وه‌ى ته‌نیا پشت به‌كه‌رتی نه‌وت و گاز ببه‌سترێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات.
لای خۆیەوە كونسووڵی ژاپۆن سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی هه‌مو ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌دیداره‌كه‌دا خستیانه‌ڕوو.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە