سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران بەرامبەر بە تۆمەتەکانی ڕافائێڵ گەڕووسی دژی ئەو ووڵاتە کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران بەرامبەر بە تۆمەتەکانی ڕافائێڵ گەڕووسی دژی ئەو ووڵاتە کاردانەوەی نیشان دا
ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند تەواوی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بە پێی یاساکانی پادمانی ئەنجام دەدرێت .
ئێمە بە هیچ شێوەیەک قەبووڵی ناکەین کە هەڵوێست و فشارەکانی ئیسرائیل وەکوو فەرمانی کاری بەڕێوبەری گشتی ئاژانس ، بکەوێتە ژێر بەدواداچوونەوە .
ئەو خالانەی کە باسی کراوە ، شوێن و دۆسیەکان ، ساختە و درووستکراو و خەیاڵی دژە شۆڕش و ئیسرائیل یە کە بارەها وولامەکەیان وەرگرتووەتەوە ، ئەگەر بڕیار بێت ئەمە وەکوو کۆڵەگەیەکی فشاری سیاسی کەڵکی لێ وەربگیرێت ڕێگای بە هیچ شوێنێک ناگات .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە