سەرۆکی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئاراستەی گەڕرووسی دەکات : هیچ فشارێکی سیاسی بێ ووڵام ناهێڵینەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئاراستەی گەڕرووسی دەکات : هیچ فشارێکی سیاسی بێ ووڵام ناهێڵینەوە
لەم دیدارەدا سەرۆکی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی وێڕای ڕەخنەگرتن لە ڕێبازی ووڵاتانی ڕۆژئاوا، ووتی : ئەو ووڵاتانە هەوڵ دەدەن توانای ئاژانس بە فشاری سیاسی و پەنابردنە بەر گەمارۆوەکان فشار بخەنە سەر ئێران.
ناوبراو داوای لە بەڕێوبەری گشتی ئەو دەزگایە کرد کە بێ لایەنی و پیشەیی بوون بپارێزێت و ڕێگە نەدات ئەو ووڵاتانە ڕاپۆرتەکانی ئاژانسەکە بکەنە بیانوو بۆ فشارخستنە سەر ئێران.
ئیسلامی ڕاشیگەیاند: فشارە سیاسییە ستەمکارەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەدژی ئێران بێ ئەنجام بووە و کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ فشارێکی سیاسی بێ ووڵام ناهێڵێتەوە.
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە