سەرۆکی ڕەوتی سەدر پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی ڕەوتی سەدر پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
موقته‌دا سه‌در سەرۆکی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌ئامانجگرتنی ناوه‌نده دیپلۆماسیه‌كان قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌و كارانه بكات زیان به‌ئاسایش و ئه‌منیه‌تی ووڵات ده‌گه‌ێنێت.
موقته‌دا سه‌در له پەیامێکدا لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تویتەر نووسیویه‌تی، "هه‌ندێك لایه‌ن و ووڵات ده‌یانه‌وێت له عێراقدا بمانخه‌نه ناو ئاڵۆزی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه".
راشیگه‌یاند، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت قه‌ده‌غه‌یه، هه‌روه‌ها رێگه نادرێت هیچ ناوه‌ندێكی دیپلۆماسی یاخود هه‌ر شتێكى ديكه بكرێته ئامانج".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر كه‌سێك ئاڵۆزی درووست بكات، دژی فه‌رمان و بڕیاری ئێمه‌یه و زیان به ئاسایش و ئه‌منییه‌تی عێراق و خاك و گه‌له‌كه‌ی ده‌گه‌ێنێت، ئه‌مه‌ش به قازانجی هێزی خراپه و تاریكیه بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و تووندووتیژی رابكشێت و بیكاته گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە