سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەرێمی کوردستان : بڕیارە کۆمپانیاگەلی ئیسپانیایی سەردانی کوردستان بکەن بۆ کاری وەبەرهێنان

پەیامی کورد     ...     سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەرێمی کوردستان : بڕیارە کۆمپانیاگەلی ئیسپانیایی سەردانی کوردستان بکەن بۆ کاری وەبەرهێنان

سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە کۆمپانیاکانی ئیسپانیا بێنە ھەرێمی کوردستان کاری وەبەرھێنان بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ئەم ھەفتەیە سەنتەرێکی بازرگانی ئیسپانیا لە ھەولێر دەکرێتەوە.

دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : "کۆمپانیاکانی ئیسپانیا ھەرێمی کوردستان بە شیاو دەبینن بۆ ئەوەی بێن لێرە کاری وەبەرھێنان بکەن، چوونکە کەشی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو روویەکەوە لەبارە بۆ کاری وەبەرھێنان و بازرگانی، ئێمەش ھەموو ئاسانکاری و ھاوکارییەکیان دەکەین."

دارا جەلیل خەیات ووتیشی: "بۆ ھاندان و ھاتنی کۆمپانیاکانی ئیسپانیا بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کاری وەبەرھێنان و بازرگانی بکەن، بڕیارە ئەم ھەفتەیە لە پارێزگای ھەولێر، پایتەختی ھەرێمی کوردستان، سەنتەرێکی ھاوبەشی بازرگانی لە نێوان ئیسپانیا و ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە، ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر گرینگە بۆ ئەوەی گەشە بە بواری بازرگانی بدرێت و سوودی زۆریشی دەبێت بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیاکانی ئیسپانیا."

ووتیشی: "کردنەوەی ھەر سەنتەرێکی بازرگانی ھەر ووڵاتێک لە ھەرێمی کوردستان ھەنگاوێکی گرینگە لە ڕووی بازرگانی و سوودی زۆریشی دەبێت، بۆیە ئێمە ئەو کارە زۆر بە باش و ئیجابی دەزانین."


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە