سەرۆکی ڤاگنەر : پووتین فریودراوە سەبارەت بە زیانەکانی شەڕی ئۆکراین!
پەیامی کورد ... سەرۆکی ڤاگنەر : پووتین فریودراوە سەبارەت بە زیانەکانی شەڕی ئۆکراین!
ئێڤگێنی پریگۆژین، سەرۆک و دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەری بەکرێگیراوانی ڕووسیا ڕایگەیاند، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا و ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا و گەلی ڕووسیا دەربارەی زیانەکانی شەڕی ئۆکراین فریو دەدەن و زانیاری درووست یان پێ نادەن .
لە لێدوانەکانیدا ئیڤگێنی پریگۆژین دژی دامەزراندنی سەربازی گرێبەست بۆ ناو سوپای ڕووسیا وەستایەوە و بۆ وەزیری بەرگری و سەرۆکی سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، هەردووکیان خەسارێکی گەورە لە بەرەکانی جەنگی ئۆکراین دەشارنەوە و بە پووتین ناڵێن.
سەرۆک ڤاگنەر هەروەها ڕایگەیاند کە ڕۆژێک دێت خەڵکی ڕووسیا لە خەو هەڵدەستن و دەبینن کەریمە ڕادەستی ئۆکراین ییەکان کراوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئیڤگنی پریگۆژین نەدا.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە