سەرۆکی ڤاگنەر : کودەتاکەی نیجێریا کودەتایەکە دژی کۆلۆنیالیزم
پەیامی کورد ... سەرۆکی ڤاگنەر : کودەتاکەی نیجێریا کودەتایەکە دژی کۆلۆنیالیزم
ئیڤگنی پریگۆژین، سەرۆکی ڕێکخراوی ڤاگنەر لە ڕووسیا کە پشتیوانی سەربازی دەکات، باسی لە کودەتا سەربازییەکەی نیجێریا کرد و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا ستایشی کودەتاکەی کرد و ڕایگەیاند : ئەو ڕووداوانەی لە نیجێریا ڕوودەدەن، دەرئەنجامی خەباتی گەلی نیجێریایە لە دژی کۆلۆنیالیستەکان". کۆلۆنیالیستەکان کە دەیانەوێت خەڵکی نیجێریا وەک ئەوان بژین و شێوازی ژیانی خۆیان بەسەریاندا بسەپێنن، دەیانەوێت خەڵکی ئەفریقیا لەو دۆخەدا بهێڵنەوە وەک ئەوەی سەد ساڵ لەمەوبەر ژیاون. خەباتی ئەمڕۆ لە خەباتی دژی کۆلۆنیالیستەکان زیاتر نییە”.
عەبدوڕەحمان تچیانی، فەرماندەی گشتی فەوجەکەی پاسەوانی سەرۆکایەتی نیجێریا، لە ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٣، هێرشی کردبووە سەر موحەمەد بازووم، سەرۆکی نیجێریا و ئێستا خۆی بە سەرۆکی حکوومەتی کاتی ناساندووە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە