سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل : ئێمە لە دادگای کەیفەری نێودەوڵەتی ناترسین
پەیامی کورد ... سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل : ئێمە لە دادگای کەیفەری نێودەوڵەتی ناترسین .
ئاڤیۆ کۆخاوی سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل شەوی یەکشەممە سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی کەیفەری لاهە بۆ کردنەوەی دۆسیەی پێداچوونەوە بە تاوانگەلی شەڕی ئەرتەشی ئیسرائیل لە کەرانەی باختەری و غەززە بە تووندی ڕەخنەی خۆی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی ١٢ ی ئیسرائیلی کۆخاوی بە جەختکردنەوەی لە سەر ئەوەی کە هیج ترسێکیان لە دادگای کەیفەری نیودەوڵەتی نییە ووتی کە بڕیاری ئەم دادگایە بۆ کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە دژی ئیسرائیل و ئەرتەشی ئەوان ، هەمان هێڵی سوورە کە لێی تێپەڕبوو .
ئەو لە میانەی مەراسیمی ناساندنی ئیبعزێر تۆلیدانۆ بۆ پۆستی فەرماندەیی نوێی جیبهەی باشووری ئەرتەشی ئیسرائیل کە ناوچەی خاڵی غەززە لە خۆ دەگرێت ووتی : " من متمانەتان پێ دەدەم کە تەنیا نین ، فەرماندەیی ئەەرتەش و کۆمیتەی گشتی ئەرتەشی ئیسرائیل لەگەل ئێوە و هاوڕا لەگەڵ ئێوەیە
کۆخاوی ووتی : فەرماندەکان و سەربازان ، هەنگاوەکان ئێوە لە داهاتوو و لە ڕابردوو پشتڕاست دەکەمە و لە بەرامبەر هەرجۆرە بەرەوڕووبوونەوەیەک لەگەڵ ئێوەدام و من لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنی گوللەباران کردنو کەڵک وەرگرتن لە زۆر ووڵامدەر دەبم " .
فاتۆ بێنسۆدا دادستانی باڵای دادگای نێودەوڵەتی کەیفەری لە سێی مارس ی ئەمساڵ هەواڵی لە کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی فەرمی سەبارەت بە تاوانگەلی شەڕ لە فەلەستین دا کە فەلەستینییەکان پێشوازی یان لەم بڕیارە کرد و ئیسرائیل یش ئەمەی ڕەت کردووەتەوە و بڕارەکەی دادگای بە وەرشکستە بوونی ئەخلاق و یاسا ناو بردووە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە