سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران

پەیامی کورد      ...    سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران

سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران کە ئەگەر خۆی یا خود گرووپە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا دەست بدەنە هەر جۆرە هەنگاوێک کە لە دژی ئیسرائیل بێت ئەوە بە دڵنیاییەوە بەهایەکی زۆر قورس دەبێت 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاڤیۆ کۆخاوی سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دۆخەکە بە ڕوونی و بە ڕاشکاوانە بۆ دژمنان شی دەکاتەوە . ووڵامی ئێمە و هەموو بەرنامەکانی ئامادەیە و ڕاهێنانی بۆ کراوە .

ئەو هەروەها ووتی : " لەم دواییانە شاهێد و بینەری زیادبوونی مەترسییەکان لە لایەن ئێرانەوەین سەبارەت بە ئیسرائیل " . ئەو سەبارەت بە هەنگاوەکانی لەناکاوی ئێران بە هۆی تێرۆر کردنی ماوەیەک پێش ئێستای زانا ئەتۆمییەکەی ئەو ووڵاتە نیگەرانی خۆی دەربڕی . تاران ئیسرائیل بە تاوانباری ئەم ڕووداوە دادەنێت .

سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل ووتی : " بەم تازیی یانە سەبارەت بە زیادبوونی هەڕەشەکانی ئێران لە دژی ئیسرائیل هەواڵگەلێک دەبیستین . ئەگەر ئێران و شەریکەکانی بزووتنەوەی حێزبۆڵلا هەنگاو لە دژی ئیسرائیل بنێن ئەوان تێدەگەن کە بەهایەکی قورس لەمبارەیەوە دەدەن .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە