سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جهخت له ووتارى میانڕهوى دهكاتهوه
پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جهخت له ووتارى میانڕهوى دهكاتهوه
چوارشەممە ٢٠٢٥/٣/١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د. شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی بیارە سەرپەرشتیاری مەدرەسە و خانەقاکانی حەزرەتی شێخ عوسمان سیراجەددینی بیارە لە کوردستان و تەواوی جیھان و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە مامۆستایان و زانایانی ئایینی پێکھاتبوو.
لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی، خۆشحاڵی خۆی بە بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ کوردستان دەربڕی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، ھەروەھا جەختی لە ڕۆڵی زانایانی ئایینی لە بڵاوکردنەوە و برەودان بە کولتووری میانڕەوی و ناتووندوتیژی کردەوە و ئەمەی بە پەیامێکی گرنگ و خزمەتێکی گەورە بۆ کۆمەڵگە ناوزەد کرد، ھەموو پشتگیرییەکی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانیشی بۆ ووتاری میانڕەوی دووپات کردەوە.
لە دیدارەکەدا کە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر ئامادەی بوون، ھەردوولا جەختیان لە گرینگی برەودان بە بەھاکانی پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی لەنێو پێکھاتە جیاکانی ھەرێمی کوردستاندا کردەوە. ھەر لەمبارەیەوە ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینییان لە پێشخستنی ووتاری میانڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی و توندوتیژیدا بە پێویست و ئەرێنی ھەڵسەنگاند.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە